بانگەوازی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کۆکردنەوەی 397 ملیۆن دۆلار بۆ زیانپێگەشتووانی بەمەلەرزە لە سوریا
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، نەتەوە یەکگرتووەکان بانگەوازێکی بۆ کۆکردنەوەی 397 ملیۆن دۆلار بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی رۆژئاوای کوردستان و سوریا، بڵاوکردەوە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات بری 397 ملیۆن دۆلار کۆبکرێتەوە بۆ یارمەتیدانی ئەو پێنج ملیۆن ھاوڵاتییە سوریەی کە بەھۆی بومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتووە.
گۆتێرێس ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو بڕە پارە پێویستییەکانی ئەو کەسانە تەنھا بۆ ماوەی سێ مانگ پڕدەکاتەوە.
ھاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا جەختیکردووەتەوە لەوەی دەبێت بەشار ئەسەد پابەندی بەڵێنەکانی بێت لەسەر کردنەوەی دوو دەروازەی سنوری لەگەڵ تورکیا بۆ گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە.