لیژنه‌ی كشتوكاڵی منبج: بڕی ئه‌و گه‌نمه‌ی وه‌رگیراوه به‌شی پێداویستی ناوچه‌كه ناكات
منبج – نۆرس پرێس
به‌رپرسێكی لیژنه‌ی كشتوكاڵی منبج رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و بڕه گه‌نمه‌ی تا ئێستا له سایلۆكانی شاره‌كه وه‌رگیراوه، به‌شی پێداویستی ساڵانه‌ی شاره‌كه‌و گونده‌وارییه‌كه‌ی ناكات.
له 25ی ئایاری رابوردوه‌وه، ناوه‌نده‌كانی وه‌رگرتنی گه‌نم له منبج كراونه‌ته‌وه‌و له 27ی ئه‌و مانگه به‌شێوه‌یه‌كی كرداری ده‌ستكراوه به وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران.
عه‌هد محه‌مه‌د، شه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی كڕینی گه‌نم له منبج ده‌ڵێت، ئه‌و بڕه گه‌نمه‌ی كه له سایلۆكان تا ئێستا وه‌رگیراوه، به‌شی پێداویستییه‌كان ناكات، تا ئێستا كۆمپانیاكه 4020 تۆنی وه‌رگرتوه، پێداویستی ساڵانه‌ش 70 هه‌زار تۆنه.
توانای هه‌ڵگرتنی سایلۆكانی شاره‌كه نۆ هه‌زار تۆن ده‌بێت و به‌سه‌ر 12 سایلۆی كانزاییدا دابه‌شبوه‌و سێ له گه‌نجینه‌كان به ته‌واوه‌تی له خزمه‌تگوزاری ده‌رچون.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بڕی گه‌نمی وه‌رگیراو بۆ ئه‌مساڵ بگاته شه‌ش هه‌زار تۆن، ئه‌و بڕه‌ش به‌ش ناكات و ته‌نها بۆ 25 رۆژ پشتی پێ ده‌به‌سترێت.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر نرخی یه‌ك كیلۆ گه‌نمی به 2200 لیره‌ی سوری دیاریكردوه‌و به‌پێی جۆری گه‌نمه‌كه‌ش نرخه‌كه جیاوازی دروست ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی خۆراك له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی، له ماوه‌ی رابوردودا چه‌ند رێوشوێنێكی گرتوه‌ته‌به‌ر، له‌وانه‌ش گواستنه‌وه‌ی گه‌نم له‌ناو شاره‌كاندا قه‌ده‌غه‌كراوه تا رێگه نه‌درێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانی خۆسه‌ر بڕوات و بفرۆشرێت.