سوپای ئەمریکا تێکشکاندنی درۆنێکی “ئێران”ی لە پارێزگای دێرەزوور راگەیاند

هەولێر – نۆرس پرێس

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە، دوای نیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە درۆنێکی دروستکراوی ئێرانیان لە نزیک بنکەیەکی سەربازییان لە ناوچەی “کۆنیکۆ”ی دەوڵەمەند بە نەوت و گاز لە پارێزگای دێرەزوور لە سووریا خستووەتە خوارەوە.

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا لە روپەڕی تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند: “کاتژمێر 02:30ی دوای نیوەڕۆی 14ی شوبات بە کاتی سوریا، هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا درۆنێکی دروستکراوی ئێرانیان خستەخوارەوە کە ئامانجی چاودێریکردنی بنکەیەکی سەربازی بووە لە باکووری رۆژئاوای سوریا “.