به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری داوای كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان ده‌كات بۆ گه‌یشتنی هاوكاری بۆ ناوچه كاره‌ساتباره‌كان
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ڕۆژی سێ شه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سوریا داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد، فشار بخاته سه‌ر هه‌موو لاینه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان بۆ گه‌یاندنی هاوكاری بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی به هۆی بومه‌له‌رزه‌كان زیانیان به‌ركه‌وتووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری قامیشلۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری داوایكرد، رێگه بدرێت به گه‌یاندنی ئه‌و هاوكاریانه‌ی له ناوچه‌كانی خۆسه‌ری پێشكه‌شكراون بۆ زیان لێكه‌وتووان.
له‌و كاته‌وه‌ی بومه‌ڵه‌رزه‌كه روویداو له پێش هه‌فته‌یه‌ك، حكومه‌تی كاتی سوریا كه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێت، رێگری ده‌كات له گه‌یشتنی ئه‌و هاوكارییانه‌ی له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری پێشكه‌ش كراون، بۆ ناوچه‌كانی باكوور و رۆژئاوای سوریا، سوته‌مه‌نی و كه‌ره‌ستی لۆژستی له خۆده‌گرێت.
“ته‌لعه‌ت یونس” هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری هه‌رێمی جه‌زیره به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌وان په‌یامێكیان ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه بۆ فشار خستنه سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق به ه‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان له‌به‌رده‌م هاوكارییه‌كاندا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داخستنی ده‌روازه‌كان، ره‌وشی ناله‌باری ژیانی هاوڵاتیانی سوریای له پاش بومه‌له‌رزه‌كان قورس‌تر كردووه.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وامی داخستنی ده‌روازه‌كان، رۆژانه ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌س و ئه‌و هاوكارییانه‌ی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه پێشكه‌شكراون، هێشتا له هه‌ردووی ده‌روازه‌ی “تایهه‌و ئوم جه‌لود” له گونده‌واری مه‌نبیج راگیراون، چونكه توركیا‌و نۆكه‌ره‌كانی و حكومه‌تی دیمه‌ش، رێگری ده‌كه‌ن له چوونیان بۆ ناوچه كاره‌ساتباره‌كان.
وتیشی: “پێویسته له‌سه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش فشار بخه‌نه سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان و پێوستو بڕیارێك ده‌ربكه‌ن، بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی یه‌عروبییه (ته‌ل كۆچه‌ر)ی سنووری، كه به بریارێكی سیاسی داخراوه، چونكه شاده‌ماری سه‌ره‌كییه بۆ گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان به تایبه‌ت له‌م ره‌وشه‌دا.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری هیچ مه‌رجێكیان نییه بۆ گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان بۆ ناوچه لێقه‌وماوه‌كان.
جه‌ختیشی كرده‌وه، له ئێستادا هه‌ماهه‌نگی و په‌ێوه‌ندی له گه‌ڵ چه‌ندین لایه‌ن ده‌كرێت له پێناو كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاری بۆ زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان.
رۆژی 6ـی شوبات، بوومەلەرزەیەکی وێرانكه‌ر باکووری کوردستانی هەژاند، کە چەقەکەی پارێزگای مەرەش بوو، شەپۆڵی بوومەلەرزەکە ئەوەندە بەهێز بوو، وێرانییەکی زۆری لە رۆژئاوای کوردستان، سووریا و تورکیاش دروستکردو، بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له 35 هه‌زار كه‌س و برینداربوونی ده‌یان هه‌زاری دیكه.