عێراق ده‌ستگیركردنی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی له دره‌وه‌ی وڵات راده‌گه‌ێنێت
دیمه‌شق – نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كرده‌یه‌كی تیرۆرستی و ده‌ستگیركردنی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق، له كرده‌یه‌كی هه‌واڵگری جۆریدا له ده‌ره‌وه‌ی سنووری عێراق، ده‌زگای هه‌واڵگری توانی كرده‌یه‌كی تێرورستی پوچهڵبكاتهوهو چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی داعش ده‌ستگیر بكات، كه ده‌ستیان هه‌بووه له‌ئه‌نجامدانی تاوانی تیرۆرستی له ناوخۆی عێراق و ده‌ره‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌زگای هه‌واڵگری توانای ئه‌ندامانی داعش له چه‌ند وڵاتێك دیاری بكات و له یه‌كێك له وڵاتانی دراوسێ ده‌ستگیریان بكات و بیانگێرێته‌وه بۆ عێراق راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریان بكات.
هه‌ر ئه‌مرۆ هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق كوژرانی شه‌ش ئه‌ندامی داعشی له هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌نبار راگه‌یاند، كه یه‌كێكیان پشتێنی بۆمبرێژكراوی به‌ستبوو.