برێكی دیكه هاوكارییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و یۆنیسیف گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، برێكی دیكه‌ی هاوكاریی مرۆیی و فریاكه‌وتن گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و یۆنیسیف پێشكه‌ش كرابوون.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی “سانا”ی فه‌رمی حكومه‌ت، فرۆكه‌یه‌كی هاوكاری كه له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان پێشكه‌ش كراوه، گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شقی نێوده‌وڵه‌تی، كه پێكهاتبوو له 37 تۆن كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی و فریاكه‌وتن و خێوه‌ت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، فرۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوكاری مرۆیی كه له‌لایه‌ن رێكخراوی یۆنیسیفه‌وه پیشكه‌ش كراوه‌و 25 تۆن كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی له خۆده‌گرێت، له كۆبینهاگینه‌وه گه‌یشته دیمه‌شق.
ئه‌مه‌و رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كار ده‌كه‌ن بۆ ره‌وانه‌كردنی هاوكاری مرۆیی بۆ زیانبه‌ركه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6 ی شوباتی سوریا، كه چه‌ندین ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه‌و زیانی ماددی و گیانی زۆری گه‌یانده هاوڵاتیان و بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوون و ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار كه‌س.