كوژرانی 6 ئه‌ندامی داعش له هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌نبار
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق رایانگه‌یاند، هێزێكی عێراق 6 ئه‌ندامی داعشی له هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌نبار كوشت، كه یه‌كێكیان پشتیتی بۆمبرێژكراوی به‌ستبوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاسایش به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی عێراقی راگه‌یاند، هێزێكی ئه‌منی هاوبه‌ش توانی 3 تیرۆرست له “وادی شای” بكوژێت له كه‌رتی كه‌ركوك، پاشان بۆ پشكنین و هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان هێزێكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری كه‌ركوك به‌ره‌و ناوچه‌كه به‌رێكه‌وت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هێزێكی ئه‌منی دیكه به فه‌رمانده‌ی ئه‌فه‌سه‌ری هه‌واڵگری فیرقه‌ی ده له بۆسه‌یه‌كی تۆكمه‌دا له باشوور كوبه‌یسه‌ی پارێزگای ئه‌نبار، سێ تیرۆرستی دیكه‌یان كوشت كه یه‌كێكیان پشتێنه‌ی بۆمبرێژكراوی به‌ستبوو.
هه‌روه‌ها دوێنی دووشه‌ممه، شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق ده‌ستگیركردنی 2 ئه‌ندامی داعشی له پارێزگای سه‌لاحه‌دین راگه‌یاند و رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ش فه‌رمانده‌یی سوپای عێراق كوژرانی 7 ئه‌ندامی داعشی له هێرشێكی ئاسمانی له پارێزگای دیاله راگه‌یاند.