دهۆک – نۆرس پرێس
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی دیداره گرنگه‌كانیدا کە له ئیمارات ئەنجامیداون، له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی نوێی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی وڵاتانی كه‌نداو كۆبووه‌وه، لەو کۆبوونەوەیەدا سه‌رۆكی حكوومه‌ت جه‌ختی له گرنگیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی كه‌نداو كرده‌وه.
ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانی حکوومەتەکاندا لە دوبەی، پێشوازی لە جاسم محەمەد ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لەناوبراو کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و جەختیشی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو کردەوە.
ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو، بانگهێشتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد و خواستی وڵاتانی کەنداوی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.