دوای 198 کاتژمێر دوو برا لە مەڕەشی باکوری کوردستان رزگارکران
هەولێر – نۆرس پرێس
لە چوارچێوەی بەردەوامیی ھەڵمەتەکان بۆ رزگارکردنی بێسەروشوێنبووەکانی بوومەلەرزەکە، دوای 198 کاتژمێر لە مەڕەشی باکوری کوردستان دوو برا رزگارکران.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە پارێزگای کەھرمان مەڕەش لە باکوری کوردستان دوو کوڕ کە بران و یەکێکیان تەمەنی 17 ساڵە بە ناوی محەمەد، لە دوای 198 کاتژمێر لە مانەوەیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان، رزگارکران.

هەروەها پاش 182 کاتژمێر مانەوەی دایکێک و مندڵەکەی لەژێر داروپەردودا لە ھاتای رزگارکران و لە ھەڵمەتێکی تردا لە مەڕەش دوای 180 کاتژمێر ژنێکی تەمەن 39 ساڵ بە زیندوویی دەرھێندرا.
لە ھەڵمەتێکی تردا لە ھاتای دوای 178 کاتژمێر ژنێکی 70 ساڵ و لە سەمسور دوو منداڵی تەمەن شەش ساڵ رزگاکران. ھەر لە ھاتای دوای 177 کاتژمێر کچێکی تەمەن 26 ساڵ رزگارکرا.