لە ئەمەریکا لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا هەشت کەس کوژران و بریندار بوون
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە لە زانکۆی ویلایەتی میشیگان، سێ کەس کوژران و پێنجی دیکەش برینداربوون، لە سەرەتادا پۆلیس رایگەیاند، کە ئەو چەکدارە نەناسراوەی بەو رووداوە هەڵساوە پاش ئەنجامدانی ڕووداوەکە هەڵاتووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، دوای چوار کاتژمێر لە هێرشەکەی سەر کەمپی زانکۆی ئیست لانسینگ لە ویلایەتی میشیگان، پۆلیس هەواڵی کوژرانی چەکدارەکەی بڵاوکردەوە.
سەدان ئەفسەر و پۆلیس بە دەیان کیلۆمەتر لە شوێن و ناوچەی ڕووداوەکە بەدوای تۆمەتبارەکەدا دەگەڕان، پۆلیس تەقەرەکەی بە “پیاوێکی ڕەشپێستی کورت و پێڵاو سوور و چاکەت و کڵاوێکەوە” وەسف کردووە.
بەپێی هەواڵەکان، ئەمە لە کاتێکدایە کە پۆلیسی ناوچەکە پالنەرانی پشت تاوانبارەکەیان ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئاماژەیان بەوەکردووە، کە هێشتا زووە بزانرێت ئایا هیچ پەیوەندیەکی بە زانکۆوە هەیە یاخود نا، و دەستبەجێ ناوەکەیشیان ئاشکرا نەکردووە.
جێی باسە ویلایەتی میشیگان نزیکەی 50 هەزار خوێندکاری تێدایە و هەموو چالاکییەکانی ناو کەمپەکە بە وەرزش و وانەکانیشیەوە بۆ ماوەی 48 کاتژمێر وەستان.