كۆتایی هاتن به پرۆسه‌ی رزگاركردنی قوربانیان له لازیقییه
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
ئیواره‌ی دووشه‌ممه، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای لازیقییه راگه‌یاند، كۆتاییان هێناوه به پرۆسه‌كانی گه‌ران به دوای قوربانیانی ژێر دارووپهردووهكان له لازیقییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن له پارێزگاكه كۆتاییان هێنا به كاری گه‌ران به دوای قوربانیان له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6 ئه‌م مانگه، كه سوریای هه‌ژاند.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كاری لابردنی پاشماوه‌كان و گواستنه‌وه‌ی هێشتا به‌رده‌وامه.
ئیواره‌ی دوێنی یه‌ك شه‌ممه، ئه‌لیكسی سێرگۆی جێگری وه‌زیری فریاكه‌وتنی روسیا رایگه‌یاندبوو، كۆتایی هاتووه به كاره‌كانی گه‌ران و رزگاركردنی قوربانیانی ژێر داروپهردووهكان له شاری جیبلهی رۆژئاوای سوریا.