هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق ده‌ستگیركردنی دوو ئه‌ندامی داعشی راگه‌یاند، له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
شانه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ یه‌كه‌كانی ئاسایشی نیشتیمانی له سه‌ڵاحه‌دین، هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق دوو تیرۆرستیان ده‌ستگیركرد و رێوشوێنی پێویستیان له‌گه‌ڵیان گرته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكرێن، به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی عێراق.
دوێنی یه‌ك شه‌ممه، فه‌رمانده‌یی گشتی سوپای عێراق كوژرانی حه‌وت ئه‌ندامی داعشی راگه‌یاند، له هێرشێكی هێزی ئاسمانی عێراق بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كه‌یان له پارێزگای دیاله.