رێكخه‌ری هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشته حه‌له‌ب
دیمه‌شق – نۆرس پرێس
ڕۆژی دوو شه‌ممه، مارتن گریفیس رێكخه‌ری هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی شاری حه‌له‌ب كرد، دوای تێپه‌یربوونی كه‌متر له یه‌ك هه‌فته له‌و بومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌ی كه سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی دوو شه‌ممه، سوریا‌و تو‌ركیا هه‌ژاند.
گریفیس له سه‌ردانه‌كه‌یدا گه‌شتێكی مه‌یدانی ئه‌نجامدا له هه‌ندێك له گه‌ره‌كه‌كانی حه‌له‌ب بۆ ئاگابوون له‌و باڵه‌خانانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه به هۆی بومه‌له‌رزه‌كه.
رێكخه‌ری هاوكاری نه‌ته‌وه‌و یه‌كگرتووه‌كان فشار ده‌كات بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌ره‌وازه‌ی زیاتر له گه‌ڵ تو‌ركیا، به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی فریاكه‌وتنی زیاتر بۆ زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه.
پێشتر به‌رپرسه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، پرۆسه‌كانی فریاكه‌وتن له سوریا نزیكبوونه‌ته‌وه له كۆتایی و گرنگ ئه‌وه‌یه شوێنی حه‌وانه‌وه‌وه خۆراك بۆ زیان لێكه‌وتووان دابین بكرێت،
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاوكارییه‌كان له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی حكومه‌تی سوریا بۆ ناوچه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌گوازرێته‌وه له باكووری رۆژئاوای سوریا.
ئه‌م لێدوانه هاوكاته له‌گه‌ڵ بڕیارێكی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام (به‌ره‌ی پێشووی نوسره) به رێگریكردن له هاتنی هاوكاری بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی، له‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌ستی حكومه‌تی و سوریا به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسریین،
ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای سوریا كه زیاتر له ژێر ده‌ستی به‌ره‌ی ته‌حریر شام و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به توه‌ركیایه، له نێو ئه‌و ناوچانه‌ن كه زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه به تایبه‌ت شارۆچكه‌ی جیندرێس له گونده‌واری عه‌فرین.