رەققە.. کاروانی یارمەتییەکانی هەڵمەتی “ئێرە سوریایە” بۆ ناوچە وێرانبووەکان بە بومەلەرزە بەرێکەوتن

رەققە – نۆرس پرێس

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، کاروانێکی فریاگوزاری لە شاری رەقەی باکووری سوریاوە کە پێکهاتبوو لە 50 کامیۆن و بڕە پارەیەکی زۆر کە لە هەڵمەتی “ئێرە سوریایە” کۆکرایەوە، بەرەو ئەو ناوچانە بەڕێکەوت کە بەهۆی بوومەلەرزەکە زیانیان بەرکەوتووە.

کەمپەینەکە لەلایەن هاوپەیمانی رێکخراوەکان و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان و خۆبەخشەکانەوە ئەنجامدرابوو، کە ناوچەکانی جەزیرە، دێرەزوور، رەققە و تەبەقەی لەخۆگرتبوو.

ئەڤین شێخمووس، رێکخەری هاوپەیمانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، کاروانەکە 50 کامیۆنی گەورە و مامناوەندی لەخۆگرتبوو، ئەمە جگە لە بڕە پارەیەک کە بۆ پێداویستی منداڵ و کۆرپەلە بەکارهێنرا، وەک شیر و دایبی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێک لە پارەکە لەڕێگەی تیم و خێزان و رێکخراوەکانی ناوچە زیانلێکەوتووەکانەوە دابەشدەکرێت، بەسەر کەسانی زیانلێکەوتوودا.

گوتیشی، کاروانەکە دەچێتە مەنبیج تا لەوێوە هاوکارییەکان بگەێنن بە ناوچە زیانلێکەوتووەکان.

ئامادەکردنی: فاتیمە خالد – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان