لە عەفرین ئەنجوومەنێکی ناوخۆیی سەر بە تورکیا ڕەتیدەکاتەوە کە خێمە بەسەر زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەدا دابەش بکات
عەفرین – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، ئەنجوومەنی ناوخۆیی لە ناحیەی بولبول لە گوندەوارەکانی عەفرینی باکووری شاری حەلەب، کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت، ڕەتیکردەوە خێمە بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش بکات کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
سەرچاوەیەک لە قەزای بولبولەوە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئەنجومەنی ناوخۆیی، چادرەکانی لە کۆگاکانی خۆیان کۆکردووەتەوە و ڕەتیکردووەتەوە کە بەسەر دانیشتوواندا دابەش بکات.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکارەکە نەزانراوە، ئەمە لەکاتێکدایە بە سەدان خێزان پێویستیان بە پەناگە و خێمە هەیە چونکە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
گەڕان بەدوای قوربانیان و برینداران بەردەوامە لە شارۆچکەی جێندێرس لە عەفرین لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی کە بە دەیان باڵەخانەی بە تەواوەتی ڕووخاند.