لە شاری جەبلی ڕۆژئاوای سوریا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنێکی رزگارکردن هات

دیمەشق – نۆرس پرێس

ڕۆژی یەکشەممە، رووسیا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی ڕزگاربووانی ژێر داروپەردووی شاری جەبلی ڕۆژئاوای سوریای ڕاگەیاند.

ئەلێکسی سیرکۆ، جێگری وەزیری فریاکەوتنی ڕوسیا ڕایگەیاند، کارمەندانی فریاکەوتنی ڕوسیا ئەرکی ڕزگارکردنی بریندارەکان و دەرهێنانەوەی کوژراوانیان لە ژێر داروپەردووی بوومەلەرزەکەی جەبلەی ڕۆژئاوای سوریا بە کۆتایی گەیاندووە و بەردەوامیشن لە پێشکەشکردنی هاوکارییەکان.

سیرکۆ دەشڵێت” ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕزگاربووان تەواو بووە، بەڵام هاوکارییە مرۆییەکان بەردەوامن و وەجبەیەکی دیکەی هاوکاری مرۆیی دەگەیەنرێتە سووریا.

ئاشکراشیکرد، پەنجاو حەوت سەنتەری نیشتەجێبوونی کاتی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە دروستکراون، و هاوکاری پێشکەش بە هەمووان دەکرێت.

هەروەها گووتیشی، ڕزگارکەرانی ڕووسیا بەشداری دەبن لە دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان و ڕاهێنان بە فریاگوزاران و ئاگرکوژێنەوەکان لە شارەکانی لازقیە و جەبلە.

ئامادەکردن و دارشتنەوە: قەیس عەبدوللا