هه‌سه‌ده گیانی له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێكی راده‌گه‌ێنیت له هێرشی درۆنێكی توركیا
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده”، گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی راگه‌یاند له به ئامانجكردنی ئۆتۆمبێڵێك له‌لایه‌ن درۆنێكی توركیا، له گونده‌واری خۆرئاوای كۆبانی. هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، پاش نیوه‌ڕووی ئه‌مرۆ درۆنێكی توركیا ئۆتۆمبێڵیكی كرده ئامانج، كه یه‌كێك له شه‌رڤانه‌كانانی هه‌ڵگرتبوو، له ئاكامدا شه‌هیدبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شه‌رڤانه‌كه سه‌ردانی خێزانێكی ناسیاویانی ده‌كرد له گونده‌واری شاری كۆبانی.
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له كاتێكدا جیهان سه‌رقاڵه به ره‌وانه‌كردنی تیمی فریاكه‌وتن و هاوكاری بۆ زیان به‌ركه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان و هه‌وڵی رزگاركردنی قوربانیان ده‌دات، توركیا به‌رده‌وامه له هێرشكردنه سه‌ر باكووری سوریا به جۆره‌ها چه‌ك.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای ئاگربڕی كردبوو به هۆی بومه‌له‌زه‌كان، ئه‌مرۆ فرۆكه‌یه‌كی درۆنی توركیا ئۆتۆمبێڵێكی كرده ئامانج له گونده‌واری كۆبانی.