كوژرانی 7 ئه‌ندامی داعش له هێرشێكی ئاسمانی سوپای عێراق له پارێزگای دیاله‌دا
دیمه‌شق – نۆرس پرێس
ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه، فه‌رمانده‌یی سوپای عێراق كوژرانی 7 ئه‌ندامی داعشی راگه‌یاند، له هێرشیێكی ئاسمانی‌دا له پارێزگای دیاله‌ی رۆژهه‌ڵاتی عێراق.
لیوا یه‌حیا ره‌سول وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، له گورزێكی ئاسمانی‌دا له زنجیره چیاكانی حه‌مرین، 7 تیرۆرست كوژران، كه یه‌كێكیان به ناو والی دیاله بوو.
ره‌سول ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزی ئاسمانی عێراق دوو گورزی سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدا به به‌كارهێنانی فرۆكه‌ی جۆری (ئیف -16)، له ئاكامدا حه‌وت تیرۆرست كوژران، كه یه‌كێكیان تیرۆرست سامی موحان، ناسراو به ئیبن عه‌بدولره‌حمان بوو، كه به ناو والی دیاله‌یه.
ئه‌مه‌و چه‌كدارانی داعش له چه‌ند شار‌و شارۆچه‌یه‌كی عێراق چالاكن و ناو به‌ناو ته‌قینه‌وه‌و ئه‌نجامده‌ده‌ن و ئه‌ندامانی سوپای عێراق و هێزه‌كانی ئاسایش و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌كه‌نه ئامانج.