به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی ده‌كاته‌وه له‌به‌رده‌م كاروانی هاوكارییه‌كان بۆ زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان
ره‌ققه – نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی راگه‌یاند، بۆ تێپه‌ربوونی كاروانی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوهمولهرزهكان.
له‌رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری راگه‌یاندبوو، سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی بۆ هوكارییه مرۆییه‌كان كراوه‌ن و داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، كار بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌روازه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌وروبه‌ری سوریا، چونكه كاره‌ساتی بومه‌له‌رزه‌كه گاریگه‌ری كردۆته سه‌ر ده‌روازه‌ی باب هه‌وا.
به گوێره‌ی گشتاندنی ژماره 921 ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری فه‌رمانی ده‌ركردووه به كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان له‌به‌رده‌م كاروانی هاوكاری مرۆیی، بۆ گه‌یشتن به ناوچه كاره‌سات باره‌كان.
هه‌روه‌ها داوای كردووه ئاسانكاری ته‌واو بكرێت بۆ ئه‌و كاروانانه، تاوه‌كو له ده‌روازه‌كان تێپه‌ر ده‌بن.
رۆژی 6ـی شوبات، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر باکووری کوردستانی هەژاندو شەپۆڵی بوومەلەرزەکە ئەوەندە بەهێز بوو، وێرانكارییه‌كی زۆری لە رۆژئاوای کوردستان، سووریا و تورکیاش دروستکردو هێشتا پاشه لهرزهكانی به‌رده‌وامه‌وه‌و له سوریا هه‌زاران قوربانی لێكه‌وتۆته‌وه.