حەسەکە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، فەرماندەی گشتی هێزەکانیان، ژەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی، پێشوازی لە لیوا مایکل کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا و شاندی یاوەری کردووە.
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده باسی له نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه كرد، هه‌روه‌ها ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كاریگه‌ریەکانیان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و دۆسیه‌ی هەڵپەسێراوی کامپی هۆل و ده‌ستگیركراوانی داعش.
کۆرێلا ڕایگەیاندووە کە دامەزراوە سەربازی و حکومییەکانی ئەمریکا دژی هەر هێرشێکی چاوەڕوانکراوی تورکیان بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەپێی ئەوەی ماڵپەڕی فەرمی هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردووەتەوە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی فەرمیی هەسەدە، لە دیدارەکەدا باس لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و هاوکارییەکان لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) کراوە، جگە لە جەختکردنەوە لە زیادبوونی هەوڵەکان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پشتیوانی لە سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له گفتوگۆكه‌دا تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانەی كه‌مپی ئه‌لهۆل و ئه‌و زیندانانه‌ی كه ئەندامانی داعشیان تێدایه، هه‌روه‌ها پێویستی به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆسییە و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كه‌ی.