لە تورکیا 48 كه‌س به‌تۆمه‌تی دزی و تاڵانی له پاشماوه‌ی بومه‌له‌رزه‌كه ده‌ستگیركران
هەولێر – نۆرس پرێس
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا رایانگه‌یاند، 48 كه‌سیان به تۆمه‌تی تاڵانكردن و دزیكردن له‌پاشماوه‌ی ئه‌و باڵه‌خانه و بینایانه‌ی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌وە زیانیان به‌ركه‌وتووه، ده‌ستگیركردوه.
ئاژانسەکانی تورکیا رایانگەیاند، ئه‌و تۆمه‌تبارانه له هه‌شت پارێزگا ده‌ستگیركراون تا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامبدرێت كه دزی و تاڵانیان له‌باڵه‌خانه و بیناكان ئه‌نجامداوه كه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ی ئه‌م مانگه‌وه خاپوربوون.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، به‌فه‌رمانی دادگا ئه‌و تۆمه‌تبارانه له‌ئێستادا راگیراون و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، دانیان به‌ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوانی دزی و تاڵانكردنی موڵك و ماڵی ئه‌و كه‌سانه ناوه كه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه یان برینداربون و بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گواستراونه‌ته‌وه.
پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، تا پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی كاره‌ساتی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی باشوری توركیا بۆ 22 هه‌زار و 327 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها زیاتر له 80 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.