ئه‌و كه‌سانه كێن پێشبینی بومه‌له‌رزه‌كانی سوریا‌و توركیایان كردبوو
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
له پاش روودانی بومه‌له‌رزه‌كانی توركیا‌و سوریا، چه‌ند تویتێك ده‌ركه‌وتن، كه پێشتر خاوه‌نه‌كانیان پێشبینی روودانی بومه‌ڵه‌رزه وێرانكه‌ره‌كه‌یان كردبوو كه ده‌یان هه‌زار قوربانی لێكه‌وته‌وه.
یه‌كێك له‌و تویتانه‌ی پێشوه‌خت پێشبینیكردبوو بومه‌له‌رزه له توركیا‌و سوریا رووبدات، تویتی “فرانك هۆگربێتس”ی زانای كاروبای بومه‌له‌رزه‌بوو، كه ده‌یزانی بومه‌له‌رزه‌كه روو ده‌دات و له رێگای توێتێكه‌وه به هه‌مووانی راگه‌یاندبوو، هه‌روه‌ها پێش 3 رۆژ زۆر به وردی ئاگاداری دابوو له باره‌ی روودانی بومه‌له‌رزه له توركیا‌و شام، ناوچه‌كانی د‌یاریكردبوو، له‌گه‌ڵ هێزه‌كه‌ی به گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر.
به‌ڵام زانا هۆله‌ندییه‌كه نه‌یتوانی كاتی بومه‌له‌رزه‌كه دیاری بكات، به‌ڵكو له تویته‌كه‌یدا وتبووی: “بومه‌له‌رزه‌كه روودادات له ئێستا بێت یان دوایی” بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت كاته‌كه‌ی دیاری بكات، چونكه هێشتا زانست نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كاتی بومه‌له‌رزه‌كان دیاری بكات، به‌ڵام ده‌توانرێت ئه‌و ناوچانه دیاریبكرێت كه چالاكی بومه‌له‌رزه به خۆوه ده‌بینن.

هه‌روه‌ها عه‌مار ئه‌سود، چالاكوانی راگه‌یاندن و فریاكه‌وتنی سوریا پێش یه‌ك مانگ له سه‌ر تویته‌ر پێشبینی رووداوێكی بومه‌له‌رزه‌ی كردبوو له هه‌مان ناوچه‌كانی توركیا‌و سوریادا، به‌ڵام ئاگای له‌وه نه‌بوو كه خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌دا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به لێدوانی زانایانی بومه‌له‌رزه، لیڤنت كولن-ی زانای تورك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، پاشه‌له‌رزه‌كانی زه‌مین له‌رزه‌كه‌ی توركیا‌و سوریا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه له ئێستاوه تا سێ ساڵی دیكه، جاریكیتر بومه‌له‌رزه له هه‌مان ناوچه رووبداته‌وه.
به گوێره‌ی دوایین ئاماره‌كان، گیان له‌ده‌ستدان به هۆی بومه‌له‌رزه‌كانی باكووری كوردستان و توركیا‌و سوریا رۆژئاوای كوردستان، گه‌یشته سه‌رووی 25 هه‌زار كه‌س، كه زۆربه‌یان له باكووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستانن.