تێپه‌ربوونی 37 بارهه‌ڵگری هاوكاری بۆ زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كانی سوریا له رێگای ده‌روازه‌ی باب هه‌وا
ئیدلیب – نۆرس پرێس
ڕۆژی شه‌ممه، 37 بارهه‌ڵگری هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوی دیكه گه‌یه‌شتنه ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای سوریا، له رێگای ده‌روازه‌ی “باب هه‌وا”ی سنووری له گه‌ڵ توركیا له باكووری ئیدلیب.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان به نۆرس پرێسیان راگه‌یاند، كاروانێكی هاوكاری فریاكه‌وتنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه پێكهاتبوو له 22 بارهه‌ڵگرو 15 بارهه‌ڵگری سه‌ر به رێكخراوه خێرخوازییه‌كانی دیكه، گه‌یشتنه ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای سوریا.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، هاوكارییه‌كان راده‌ستی رێكخراوه هاوبه‌شه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كران كه له ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای سوریا كارده‌كه‌ن، ئه‌وانیش له‌لایه خۆیانه‌وه هاوكارییه‌كان ده‌گه‌ینن به لێقه‌وماوان و زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان له‌و ناوچانه‌دا.
ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد، هاوكارییه ته‌ندروستییه‌كان راده‌ستی رێكخراوی “هاند ئاند هاند” و “فریاكه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی” كران، هه‌روه‌ها هاوكارییه لۆژستی و فریاكه‌وتنه‌كان و راده‌ستی رێكخراوی وه‌ته‌ن كرا.
بۆ رۆژی سێهه‌م، هاوكارییه مرۆییه‌كان ده‌گه‌نه ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی ئۆپۆزسیۆنی سوریا‌و ده‌سته‌ی ته‌حریر شام، “به‌ره‌ی پێشووی نوسره” له ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای سوریا، به مه‌به‌ستی فریاكه‌وتنی زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان له‌و ناوچانه‌دا.