مانگی سووری كوردی دووه‌م كاروانی هاوكاری روانه‌ی گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسود ده‌كات له حه‌له‌ب
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، مانگی سووری كوردی كاروانێكی دیكه‌ی هاوكاری ره‌وانه‌ی گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسود كرد له‌شاری حه‌له‌ب بۆ هاوكاریكردنی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كان.
ئه‌حمه‌د ئیبراهیم گارگێری له مانگی سووری كوردی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، “ئه‌مرۆ كاروانێكی دیكه‌ی هاوكاریی ره‌وانه‌ی گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسود ده‌كه‌ین، كه پێكهاتووه له چه‌ند تیمێك و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی و مرۆیی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاروانه‌كه كارمه‌ندانی فریاكه‌وتن و سڕكه‌رو ئۆتۆمبێڵی فریاكه‌وتن و پزیشك له خۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها كه‌ره‌سته مرۆییه‌كان بریتین له خۆراك و به‌تانی و خێوه‌ت و پێداویستی دیكه تایبه‌ت به زیان لێكه‌وتووان.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كاروانه‌كه پێكهاتووه له دوو بارهه‌ڵگری گه‌ره‌و ئۆتۆمبێلێكی جۆری “ئه‌نته‌ر”و ئه‌مرۆ ده‌گه‌نه گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسودو ده‌ست ده‌كه‌ن به دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان به سه‌ر لێقه‌وماوان و زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان.
ئه‌مه‌و رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، مانگی سووری كوردی یه‌كه‌م كاروانی هاوكاری پزیشكی و مرۆیی ره‌وانه‌ی گه‌ره‌كی شێخ مه‌قسود كردبوو له حه‌له‌ب، له پاش ئه‌و بومه‌له‌رزه به‌هێزانه‌ی له شه‌ش مانگی شوباتدا، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوریایان هه‌ژاندو، هه‌زاران كوژراو‌و برینداری لێكه‌وته‌وه.