پاش پێنج رۆژ له بومه‌له‌رزه‌كان.. راگرتنی پرۆسه‌ی گه‌ران به دوای رزگاربووان له حه‌له‌ب
حه‌له‌ب – نۆرس پرێس
ڕۆژی شه‌ممه، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له به‌رگری شارستانی حه‌له‌ب رایگه‌یاند، له نیوه‌شه‌وی رابردووه‌وه، پرۆسه‌كانی گه‌ران به دوای رزگاربووان له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كانی بۆمه‌له‌رزه‌كان، راگیراون.
دوێنی هه‌ینی، حكومه‌تی سوریا ناوچه زیان به‌ركه‌وتووه‌كانی پارێزگاكانی حه‌له‌ب و لازیقییه‌و حه‌ماو ئیدلیبی، به ناوچه‌ی كاره‌ساتبار ناساند.
سه‌رچاوه‌كه به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، له پارێزگای حه‌له‌ب 50 تیم له ئه‌ندازیارانی لیژنه‌كانی سه‌لامه‌تی گشتی پێكهێنراون به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌كه، به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی باری ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی مه‌ترسی رووخانیان له‌سه‌ره.
سه‌رچاوه‌كه‌ی به‌رگری شارستانی كه ئاماده‌نه‌بوو ناوی خۆی ئاشكرا بكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به گوێره‌ی رێنماییه‌كان پێوسته سه‌رجه‌م ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی مایه‌ی مه‌ترسین بۆ سه‌ر ژیانی دانیشتوان چۆڵ بكرێن و پرۆسه‌ی رووخانی باڵه‌خانه مه‌ترسیداره‌كان ده‌ستپێبكات.