حکومەتی سوریا: حەلەب و لازقییە، حەما و ئیدلب به ناوچە کارەساتبار ناوبرد
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، حکومەتی سوریا ناوچه‌كانی حەلەب، لەتزقییە، حەما و ئیدلبی، به ناوچه‌ی کارەساتبار ناوبرد، ئه‌ویش دوای ئه‌و بوومەلەرزەیەی کە لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەی ڕابردوو له‌و ناوچانه ڕوویدا.
ئەنجومەنی وەزیرانی حكومه‌تی سوریا دانیشتنێکی “نائاسایی”ی ئەنجامدا، تیایدا بڕیاری دروستكردنی سندوقێکی نیشتمانی بۆ نۆژەنکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانیدا ، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند ” به‌پێی توانا هەموو پاڵپشتییەک پێشکەشی بەو کەسانە ده‌كه‌ین کە زیانیان بەرکەوتووە.”
دوێنێ هەینی، وەزارەتی تەندروستی سوریا ڕایگەیاند، له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سهه‌ڵاتی حكومه‌ت ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکە گه‌یشته هەزار و ٣٨٧ گیانله‌ده‌ستدان و دوو هەزار و ٣٢٦ بریندار.
ناوچەی زیانلێکەوتوو ئەو ناوچانە جوگرافییانەن کە لە ئەنجامی کارەساتێکی سروشتی وەک زریان، بوومەلەرزە، لافاو تا دویی، یان بەهۆی کارەساتێکی پیشەسازی یان لە ئەنجامی هەڵەی مرۆڤ وەک تیشکی ئەتۆمی زیانیان بەرکەوتووە.
ناوچه‌ی کارەساتبار دەناسێنرێت کاتێک کارەساتەکە ژیانی ئاسایی تێیدا ڕاده‌وه‌ستێت، و كه‌سانێك گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و زیان به ژێرخانی ئابووری ده‌گه‌ینێت و دەوڵەت دوانای دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ ناوچه‌كه بۆ دابین ناكرێت و بچوكترین مافی ژیان له‌و ناوچه‌یه نامینێت، وه‌ك وەک ئاو و کارەبا و خواردن.