به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كان له ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای سوریا بۆ 5116 كه‌س
ئیدلیب – نۆرس پرێس
سه‌ر له ئێواره‌ی هه‌ینی، ئاماری قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كانی باكووری رۆژئاوای سوریا بۆ 5116 كه‌س به‌رزبۆوه، هه‌روه‌ها تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به دوای رزگاربووان و ده‌رهێنانی ته‌رمه‌كان له ژێر داروپه‌ردووه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ردوو گونده‌واری عه‌فرین و ئیدلیب.
سه‌ر له به‌یانی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، بوومەلەرزەیەک وێرانكه‌ر بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر، باكوور و خۆرئاوای كوردستانی هه‌ژاند له‌گه‌ڵ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی توركیا‌و سوریا، له ئاكامدا هه‌زاران كه‌س گیانیان له ده‌ستداو ده‌یان هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون، هه‌روه‌ها سه‌دانی باڵه‌خانه‌و خانووبه‌ره رووخان و هه‌زاران كه‌س له ژێر داروپه‌ردوودا گیریان خوارد.
به‌رگری شارستانی سوریای سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری له دواین نوێكردنه‌وه‌ی ئاماری قوربانیان له كاژمێر 9.30 ئه‌م ئێواره‌یه راگه‌یاند، له پاش تێپه‌ربوونی 112 كاژمیر به‌سه‌ر بومه‌له‌رزه‌كه، 2166 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر 2950 كه‌سیش برینداربوونه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به دوای رزگاربووانداو، له ره‌وشێكی زۆر قورس له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا كارده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان به نۆرس پرێسیان راگه‌یاند، هێشتا كاركردن له شاره‌كانی حاریم و سیلقینی باكووری رۆژئاوای ئیدلیب و شارۆچكه‌ی جیندێرس له گونده‌واری عه‌فرینی باكووری حه‌له‌ب به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها له هه‌مانكاتدا پرۆسه‌كانی لابردنی داروپه‌ردووه‌كان و كردنه‌وه‌ی شه‌قامه گشتییه‌كان ده‌ستی پێكردووه.