ئەفسەرانی تورک: هیچ کردەوەیەکی سەربازی حکومەت و روسیا لە چیای ئەلزاویە رونادات
ئیدلیب – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، ئەفسەرانی تورکیا، لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کەسایەتییەکان و نوێنەرانی دانیشتوانی ناوچەی چیای ئەلزەویە لە باشووری ئیدلب، رایانگەیاند، هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەلایەن حکومەت و هێزەکانی رووسیا لەو ناوچەیە ئەنجام نادرێت.
ناوچەکانی باشووری گوندەواری ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا، بۆردومانی بەردەوامی دوولایەنەی هەردوو لایەنی شەڕ لە میحوەرە جیاوازەکان، بەخۆوە دەبینن.
سەرچاوەکان بە “ئەلعەرەبی جەدید” یان راگەیاند کە سەربازەکانی ناو ئەو خاڵە سەربازییەی تورکیا کە لە شارۆچکەی بلیون جێگیرکراون، “دڵنیاییان داوە کە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرەو ئەو ناوچانە لەلایەن هێزەکانی رژێمی سوریا و رووسیاوە ئەنجام نادرێت”.
بەپێی هەمان سەرچاوەکان، ئەفسەرەکان داوای “گەڕانەوەی ئاوارکانیان کردووە بۆ ناوچەکانیان، دوای ئەوەی دڵنیاییان داوە کە بارودۆخی ناوچەکە باشتر دەبێت”.
ئاماژەشیان بەوەکرد کە سەربازەکانی تورکیا باسیان لە “کردنەوەی دەروازە ئابوورییەکان لەگەڵ ڕژێمی سووریا لە ناوچەی چوارەم کردووە بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنە سەربازیەکان لە ماوەی داهاتوودا.”
سەرەتای ئەم مانگە، سەرکردەیەکی سەربازی لە ئۆپۆزسیۆن نۆرس پرێسی ئاگادار کردەوە سەبارەت بە ئامادەکارییە سەربازییەکانی بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ دژی هێزەکانی حکومەت لە ئیدلب و لادێکانی حەلەب ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی “فەتح ئەلموبین” هاوکات لە ئەگەری ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە ناوچەکانی باکووری سووریا.