حكومه‌تی سوریا رێگا ده‌دات به گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان بۆ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی حكومه‌تی سوریا بڕیاریدا رێگه بدات به گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵات، به‌و ناوچانه‌شه‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی سوریا له دانشتنێكی تایبتدا رایگه‌یاند، رێگه ده‌دات به گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سوریا، هه‌روه‌ها له رێگای ئه‌و هێلانه‌ی ناو خاكی سوریاش كه له ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه‌و بۆ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت ده‌روات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رپه‌رشتیكردنی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان له‌لایه‌ن خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی و مانگی سووری عه‌ره‌بی سوریا به هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، زامنی ئه‌وه ده‌كات هاوكارییه‌كان بگه‌نه ده‌ست كه‌سانی شایسته.
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی وێرانكه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوریای هه‌ژاند، له ئاكامدا هه‌زاران كه‌س گیان له‌ده‌ستداو برینداربوون و ناوچه‌كانیش وێرانبوون و پێوستیان به هاوكاری به‌په‌له هه‌یه.