هه‌رێمی كوردستان كاروانێكی هاوكاریی مرۆیی بۆ زیان به‌ركه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كانی باكووری حه‌له‌ب ره‌وانه‌ده‌كات
حه‌له‌ب – نۆرس پرێس
ڕۆژی هەینی، هه‌رێمی كوردستانی عێراق له رێگای ده‌ره‌وازه‌ی “باب سه‌لامه” كاروانێكی هاوكاری ره‌وانه‌ی زیان به‌ركه‌وتووانی بومه‌له‌زه‌كان كرد، له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سوریا له كونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، كاروانه‌كه 14 بارهه‌ڵگری هاوكاری مرۆیی له خۆده‌گرێت و له رێگای ده‌روازه‌ی “باب سه‌لامه” سنووری له گه‌ڵ توركیادا، گه‌یه‌نراوه‌ته باكووری حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاروانه‌كه به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی گروپه چه‌كداره‌كان گواسترایه‌وه له باكووری حه‌له‌ب، به‌مه‌بستی گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ زیان به‌ركه‌وتووانی بۆمه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌كانی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو كه ناوچه‌كه‌ی هه‌ژاند.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، فرۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوكارییه‌كانی سعودییه له فرۆكه‌خانه‌ی ویلایه‌تی غازی عه‌نتاب نیشتۆته‌وه، كه هاوكاری مرۆیی و تیمی گه‌ران و فریاكه‌وتن له خۆده‌گرێت، له ماوه‌ی چه‌ند كاژمێری داهاتوودا ده‌چنه باكووری رۆژئاوای سوریا.
پێشتر “عه‌بدولره‌حمان موسته‌فا” سه‌رۆكی حكومه‌تی كاتی سوریا ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه رێگه بده‌ن هاوكاریی مرۆیی به دره‌وازه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌ر‌ایه‌تی خۆسه‌ری تێپه‌ر ببن، وه‌كو دره‌وازه‌ی “ئوم جه‌لود” له گونده‌واری شاری مه‌نبیجی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب.
ئه‌مه‌و ئاماری قوربانیانی بۆمه‌له‌رزه‌كانی باكووری رۆژئاوای سوریا لانی كه‌م بۆ 4.980 زیادیكرد، له كاتێكدا هێشتا پرۆسه‌كانی گه‌ران به دوای رزگاربووان و ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان له چه‌ندین ناوچه‌ی هه‌ردوو گونده‌واری عه‌فرین و ئیدلیب به‌رده‌وامه.