به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له بومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا بۆ 18.342 كه‌س
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی بەڕێوبەرایەتیی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا – ئافاد رایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه وێرانه‌كه‌ی رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوو، بۆ 18.342 گیان له‌ده‌ستدان و 74.242 بریندار به‌رزبۆوه.
ئه‌م ئاماره نوێیه تاوه‌كو كاژمێر 8.30 سه‌ر له به‌یانی ده‌گرێته‌وه، ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه فوئاد اوقتای جێگری سه‌رۆكی توركیا له ئامارێكی دیكه‌دا رایگه‌یاندبوو، 17.674 كه‌س له بومه‌له‌رزه‌كاندا گیانیان له ده‌ستداوه.
ئۆقتای له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای ئاژانسی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا – ئافاد رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی گه‌ران و فریاكه‌وتن له هه‌ردوو ویلایه‌تی كلیس و شانلی ئۆرفا كۆتایی هاتووه‌و به رێژه‌یه‌ك زۆریش له ویلایه‌ته‌كانی ئامه‌د و ئه‌ده‌نه‌و عوسمانیه نزیكن له كۆتایی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ماوه‌ی 24 كاژێردا، 121 كه‌س له ژێر دراوپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كان رزگاركراون.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوری 7.8 پله‌و یاشووری توركیا‌و یاكووری سوریا هه‌ژاند، پاش چه‌ند كاژمێرێك بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه به هێزی 7.6 پله‌و سه‌دان پاشه‌له‌رزه ناوچه‌كه‌یان هه‌ژارندووه، له ئاكامدا زیانی زۆر گه‌وره‌ی گیانی ماددی لێكه‌وتۆته‌وه له هه‌ردوو وڵات‌دا.
ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی: محه‌مه‌د قازی