بەڕێوبەری خۆسەر: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەرکەوتوو نەبووە لە دوورکەوتنەوە لە بە سیاسیکردنی یارمەتییە مرۆییەکان
رەققە – نۆرس پرێس
بەرپرسێكی بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەركەوتوو نەبووە لە خۆرزگارکردن لە بەسیاسیكردنی هاوكارییە مرۆییەكان.
لە سێزدەی تەمموزدا، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکی دەرکرد، بەپێی ئەو بڕیارە دەروازەی باب ئەلهەوا لە باکووری ڕۆژئاوای سوریای وەک تاکە دەروازەیەک بۆ هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو خاکی سوریا، دیاریکرد، بەبێ ئەوەی دەروازەی تەل کۆچەر بکاتەوە.
شێخموس ئەحمەد، بەرپرسی فەرمانگەی کاروباری کامپ و ئاوارەکان لە ئبەڕێوبەری خۆسەر رایگەیاند، ئەو هەوڵانەی هەندێک لە وڵاتان بۆ کردنەوەی دەروازەی تەل کۆچەر داویان “شکستیان هێناوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاوتوێکردنی هاتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو خاکی سوریا بەڕێوەچوو، ئەنجامێکی وای نەبووە کە قەیرانی مرۆیی لەسەر ئاوارەکانی بەڕێوبەری خۆسەری کەم بکاتەوە.
ئاماژهی بهوهشدا بهردهوامی داخستنی دهروازهی تەل کۆچەر كێشه بۆ ئاوارهكان دروستدەکات، بهتایبهتی ئهوانهی له كهمپهكانی باكووری رۆژههڵاتی سووریا نیشتەجێن.
ئەحمەد پێی وابوو یەکێتی ئەوروپا و کۆمکاری عەرەبی بەشێکی زۆری بەرپرسیارێتی هاندانی ڕووسیا بۆ کردنەوەی دەروازەی تەل کۆچەر لە ئەستۆ دەگرن.
راشیگەیاند، هەڕەشەكانی توركیا بۆ ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی سەدان هەزار كەس، كە پێویستیان بە وەڵامدانەوەی خێرایە لەلایەن بەڕێوبەری خۆسەرەوە، هەروەها نەبوونی هاوكاری و داخستنی دەروازەكە رێگر دەبێت لەم وەڵامدانەوە.