فەڕەنسا بە بەهای 12 ملیۆن یۆرۆ ھاوکاری زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی سوریا دەکات

هەولێر – نۆرس پرێس

فرانسوا دیلماس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، کە وڵاتەکەی بە بەھای 12 ملیۆن یۆرۆ ھاوکاری مرۆیی بەپەلە پێشکەش بە گەلی سوریا دەکات، ھاوکارییەکان بە ھەماھەنگی لەگەڵ نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان بەسەر ھەموو ئەو ناوچانەدا دابەش دەکرێت کە بەھۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

وتیشی، لەو 12 ملیۆن یۆرۆیە، پینج ملیۆن یۆریۆی دەدرێتە نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ گەیاندنی ھاوکارییەکان لە رێگەی سنورەوە ، پینج ملیۆن یۆرۆی تریشی دەدرێتە رێخراوە ناحکومییە فەرەنسی و نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە فریاگوزاری خێرا لە بواری تەندروستی و دروستکردنی پەناگەو دابینکردنی ئاوی پاک .