ئاسایشی سوریا چالاکوانێک لە لازقیە دەستگیر دەکات

حەلەب – نۆرس پرێس

رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە پارێزگای لازقییە لە ڕۆژئاوای سووریا، چالاکوانێکیان دەستگیرکردوە، بە تاوانی ئەوەی بەبێ رەزامەندی هێزە ئەمنیەکان  یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ئەو کەسانە دابین دەکاتن کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

 چالاکوانان لە سۆشیال میدیا هەواڵی دەستگیرکردنی موعین عەلی خەڵکی ساحلی سوریا بڵاودەکەنەوە، هێزە ئەمنیەکانیش هوکاری دەستگیرکردنەکەی بۆ ئەوە دەگێرنەوە، کە ئەو یارمەتی و هاوکارییانەی  لەلایەن کەسانێک لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە بەو چالاکوانە گەیشتووە نەگەیاندووەتە خەڵکی پارێزگاکە.

 چالاکوان موعین عەلی، لە پەخشی ڕاستەوخۆدا لە پەیجی تایبەتی خۆی، بەر لەوەی دەستگیربکرێت رایگەیاند، داوای ڕەزامەندی ئەمنیمان لێدەکەن بۆ دابینکردنی جلوبەرگ بۆ منداڵان.

 لە ڕێگەی ئەو ڤیدیۆیەی کە بڵاوی کردووەتەوە، نیازی خۆی دەربڕیوە بۆ تەواوکردنی ڕێگای خێرخوازی بە تەنیا، بەهۆی لەدەستدانی متمانە لە نێوان خێرخوازان و ئەولایەنانەی کە هاوکاری کۆدەکەنەوە، خێرخوازان داوایان لە موعین کرد ئەرکەکە بگرێتە ئەستۆ بۆ دابەشکردنی یارمەتی بەسەر زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکە.

 ئامادەکردنی: ڕافی حەسەن – دارشتنەوە: محەمەد قازی