بومەلەرزە دەبێتە هۆی داڕمانی پردێکی گڵین لە گوندەواری ئیدلیب
ئیدلیب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بوومەلەرزەیەک کە چەند رۆژێک لەمەوبە تورکیا و سوریای گرتەوە، بووە هۆی داڕمانی بەنداوێکی گڵین، لە گوندێکی رۆژئاوای ئیدلب و ئاو رژایە ناو ماڵەکانەوە.
محەمەد محەمەد، دانیشتووی ناوچەکە، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەنداوێکی گڵین داڕما کە گوندی ئەلتەلول لە گوندەواری سەلقین لە رۆژئاوای ئیدلب جیادەکاتەوە، ئەویش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووباری ئەلعاسی” ئەمەش دوای کردنەوەی بەنداوی رستن لە باکووری حومس و بەنداوی ئەلقرقور لە دەشتی ئەلغاب دێت لە رۆژئاوای حەمات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاوی رووبارەکە بەشێوەیەکی بەرفراوان رۆیشتووەتە ناو ماڵەکانی گوندەکانەوە، ئەوەش بووە هۆی داڕمانی چەند خانوویەک و داڕمانی زۆربەی خانووەکانی گوندەکە، گوندەکەش بەرەبەیانی ئەمڕۆ جموجۆڵێکی ئاوارەیی بەرفراوانی بەخۆوە بینی بەرەو چواردەوری گوندەکە و دەشتە کشتوکاڵییەکان.
دانیشتوانی گوندەکە ترسیان لەوە هەیە ئاستی ئاوی رووباری ئۆرۆنتس زیاتر بەرزبێتەوە و بۆ چەند رۆژێک بەردەوام بێت، ئەمەش دەبێتە هۆی داڕمانی تەپۆڵکە خاکییەکانی دیکەی ناوچەکە و ناوچەکە رووبەڕووی کارەسات دەبێتەوە.