لە کۆبانی 18 گوند بەهۆی بوومەلەرزەوە بێ ئاوبوون

کۆبانی – نۆرس پرێس

 بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆبانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18 گوندی ڕۆژئاوای کۆبانی، لە رۆژئاوای کوردستان، مەترسی تینوێتییان لەسەرە، بەهوی ئەوزیانانەی کە بە خەزانەی ئاوی ئەو گوندانە کەوتووە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە.

 بۆزێ، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، توانای کۆگاکە 480 مەتر سێجا بووە و نزیکەی 50 هەزار کەس  لە 18 گوندی ڕۆژئاوای کۆبانێ ئاویان لێوەردەگرت.

 ئاماژەی بەوەشدا،  تانکەکە ساڵانێک لەمەوبەر لە کاتی هێرشەکەی سەر کۆبانیدا لەلایەن  ڕێکخراوی تیرورستی داعش بە موشەک و تۆپ و هاوەن بۆردومان کراوە و دواتر نۆژەن کراوەتەوە.

بەپێی وتەی بەرپرسەکە، تێچووی چاککردنەوەی سەرەتایی خەزنەکە نزیکەی 10 هەزار دۆلاری پێویستە، دروستکردنی خەزنەیەکی نوێش بە هەمان تایبەتمەندی نزیکەی 155 هەزار دۆلار تێچووەکەی دەبێت، ئەمە جگە لەوەی نزیکەی 25 هەزار دۆلار بۆ چاککردنەوەی هێڵە سەرەکییەکانی تۆڕی ئاو پێویستە.

 بوزێ،  ئاماژەیی بەوەشدا، بومەلەرزەکە بووەتە هۆی درز لە باڵەخانەکانی وێستگەکانی پەمپکردنی ئاو لە گوندی زۆرمەغار لەسەر ڕووباری فورات و گوندەوارەکانی هیلانج و شیرانی لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ.

 ئامادەکردنی: فەتاح عیسا – درشتنەوە ئەحمەد عوسمان