قامشلۆ.. به‌ڕێوه‌به‌راه‌یتی خۆسەر کەمپەینه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هاوکاری بۆ ناوچانە زیانپێگه‌یشتووانی بومه‌له‌رزه‌كه ده‌ستپێكرد
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر لە ناوچەی جزیرە لە ڕۆژئاوای كوردستان، هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ناوچه زیانپێگه‌یشتووانی بوومەلەرزە وێرانکەرەی ناوچە جیاجیاکانی سوریا ده‌سپێكرد.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە یاریگای ١٢ی ئادار لە شاری قامشلۆ، حیکمەت حەبیب هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانان لە ناوچەی جەزیرە دەستپێکردنی کەمپەینەکەی “پێکەوە بۆ مرۆڤایەتی” ڕاگەیاند.
حەبیب داوای لە دانیشتوانی جەزیرە کرد لە ڕێگەی ئەو شوێنانه‌ی كه لە هەموو شار و شارۆچکەکان دروستکراون بۆ هاوكاری لێقه‌وماوان، هاوکاری بکەن، و رایگه‌یاند “دەبێت لەم کارەساتەدا لەگەڵ گەلەکەمان بین“.
بەوته‌ی ئەو بەرپرسەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر ئەو هەڵمەتە کە لە ئه‌مڕۆ پێنجشەممە دەستیپێکردووە، تا 20ی شوبات بەردەوام دەبێت.
ئێوارەی دوێنێ، چوارشەممە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەری له ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه چه‌ندین بارهەڵگری پڕ لە سووتەمەنی ڕەوانەی دەروازەی ئوم جەلودی شاری مەنبەج كرد، مه‌به‌ستی لێی هاوكاری ناوچە زیانلێکەوتووەکان بكات، بەڵام تا ئێستا چاوەڕێی پەڕینەوەی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه ده‌كرێت.
قوربانییانی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، تا دواین ئامار كه به فه‌رمی به‌ڵاوكراوه‌ته‌وه گه‌یشتۆته سێ هەزار و ٥٨٣ گیانله‌ده‌ستدان و شەش هەزار و ٣٤٢ کەسیش بریندار.