سەرچاوەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شەش بارهەڵگری هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان دەگەنە ئیدلب
ئیدلب – نۆرس پرێس
سەرچاوەکان لە دەروازەی باب ئەلهەوای سنووری ئیدلب لەگەڵ تورکیا ڕایانگەیاند، رۆژی پێنجشەممە نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکەم کاروانی یارمەتییە مرۆییەکان دەنێرێتە ناوچەکە، ئەمەش لە دوای 80 کاتژمێر لەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی ناوچەکە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ژمارەی کوژراوانی ئەو بوومەلەرزانەی کە لە سەرەتای دووشەممەی ڕابردووەوە سوریای گرتووەتەوە، بۆ سێ هەزار و 583 کەس بەرزبووەتەوە کە گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و 342 کەسیش برینداربوون، تا ئەمە وەک ژمارەیەکی نادیار و دێت ژمارەکانیش بەرزدەبنەوە.
ئەو سەرچاوانەی بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، ئەو بارهەڵگرانە پێش بوومەلەرزەکە لە شاری ڕێیهانلی بوون، و سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانن، هەروەها کەرەستەی پاککەرەوە و دایبی منداڵانیان تێدایە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، کاروانی هاوکاریەکان پێکهاتبوون لە شەش بارهەڵگری نەتەوە یەکگرتووەکان لە نێوان کاتژمێر 10 بۆ 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کۆگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ڕەیحانلی تورکیا بەرەو دەروازەی سنووری باب ئەلهەوا لەگەڵ تورکیا لە باکووری ئیدلب بەڕێدەکەون بۆ چوونە ناوچەکە.
بەگوێرەی چالاکوانانی ناوچەکە، لە ئێستادا ئەو هاوکاریانە پێویست نین، بەڵکو پێویستە هاوکاری پزیشکی و لۆجستی و خۆراکی بکرێن، چالاکانی ناوچەکە، نەتەوە یەکگرتووەکانیان بە “شکست” تۆمەتبارکردووە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، کەرەستەکان لە کۆگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کۆنن، و پەیوەندییان بە وەڵامدانەوەی بوومەلەرزەکەوە نییە.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، سەرەڕای تێپەڕبوونی 80 کاتژمێر بەسەر کارەساتی بوومەلەرزەکەدا، هیچ هاوکارییەک نەگەیشتبووە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی باکووری ڕۆژئاوای سوریا.