هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی دابه‌زینی به‌های دینار به‌رمابه‌ر به دۆلار، شاندێكی عێراقی به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات.
به پێی میدیاكانی عێراق، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و سوردانه بۆ واشنتن بابەتی دابەزینی بەهای دیناره بەرامبەر بە دۆلار و رێکارەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە عێراق، بەڵام شاندی بەغدا دەیانەوێت پەیوەندییە بازرگانییەکانیانیش لەگەڵ ئەمریکا بەهێزتربکەن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لەگەڵ ژووری بازرگانیی ئەمریکاش کۆده‌بنەوە.
له‌و باره‌یه‌وه ستیڤ لوتس، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمریکا وتی، “ئێمە دڵخۆشین وەک ژووری بازرگانیی ئەمریکا و ئەنجوومەنی بازرگانی کە کۆبوونەوەیەک رێکدەخەین بە بەشداریی سەرکردەکانی بازرگانی لەگەڵ بەڕێز دکتۆر فوئاد حوسین و شاندە باڵاکەی، سەرنجی زیاتری کۆبوونەوەکەمان لەسەر کەرتی وزە، کەمکردنەوەی پاشماوه‌كانی کاربۆن و چارەسەری گۆڕانی کەشوهەوا دەبێت”.