وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رێگریكردن له گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ لێقه‌وماوانی بۆمه‌له‌رزه‌كانی سوریا ره‌تده‌كاته‌وه
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه هیچ جۆره رێگرییه‌كی كردبێت له گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كانی سوریا، چ به هۆی سزاكانی ئه‌مریكا یان هه‌ر شێوازی دیكه.
ساموێڵ ویربێرگ وته‌بێژی هه‌رێمایه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێگای لاپه‌ره‌ی فه‌یسبوكی بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له سوریا رایگه‌یاند، هیچ جۆره رێگرییه‌ك یان كۆتوبه‌ندێك نه‌خراوه‌ته به‌رده‌م گه‌یاندن و پێشكه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی به گه‌لی سوریا، چ به هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه یان سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هیچ جۆره سزایه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه یان وڵاتانی دیكه نه‌خراوه‌ته سه‌ر هیچ جۆرێك له هاوكارییه مرۆییه‌كان.
پێشتر میدیاكانی حكومه‌تی سوریا‌و ئه‌وانه‌ی نزیكن له دیمه‌شق، باسیان له‌وه‌ده‌كرد كه سزاكانی ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی رێگری ده‌كات له گه‌یشتنی هاوكاری بۆ زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان له سوریا.
ئه‌مه‌و له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك فرۆكه‌ی عه‌ره‌بی و بیانی هاوكاری مرۆییان گه‌یانده زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كانی سوریا.
سه‌ر له به‌یانی دووشه‌ممه، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوری 7.7 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر چه‌ند ناوه‌چه‌كی سوریای هه‌ژاند، له‌ئاكامدا سه‌دانی باڵخانه رووخان و هه‌زاران كه‌س بوونه قوربانی، له كاتێكدا تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به ئه‌وپه‌ری تواناكانیان كار ده‌كه‌ن له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كاندا بۆ ده‌رهێنانی رزگاربوون و ته‌رمی ئه‌و قوربانیانه‌ی گیانیان له ده‌ستداوه.