ئه‌مریكا هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ هه‌سه‌ده ده‌كات بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی له بنكه‌ی عیدیدی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند، هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه له گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده”، بۆ گه‌یاندنی هاوكاری بۆ زیان لێكه‌وتووانی بۆمه‌له‌رزه‌كان.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له گه‌ڵ هه‌سه‌ده تیمێكی كاریان پێكهێناوه بۆ خێراكردنی پرۆسه‌ی پشتیوانیكردن و گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان به خێرایی.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هه‌ماهه‌نگی ته‌واو هه‌یه له گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و هاوبه‌شه‌كان له هه‌سه‌ده بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان به زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان.
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری چه‌ند كاروانێكی ئاماده‌كردووه بۆ ره‌وانه‌كردنیان بۆ ناوچه زیان لێكهوتووهكانی سوریا.