به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه له باكووری رۆژئاوای سوریا بۆ 4290 كه‌س
ئیدلیب – نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، به گوێره‌ی دوایین ئامار، ژماره‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای سوریا بۆ 4290 كه‌س به‌رزبۆته‌وه.
به‌رگری شارستانی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌سه‌ر په‌ره‌ی خۆی له فه‌یسبوك رایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه بۆ 4290 كه‌س زیادیكردووه، كه 1540 یان گیانیان له ده‌ستداوه‌و زیاتر له 2750 كه‌سیش برینداربوونه‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژماره‌كه روو له زیادبوونه، به هۆی بوونی سه‌ده‌ها خێزان له ژێر دار‌و په‌ردووی باڵه‌خانه‌وه‌و خانووبه‌ره رووخاوه‌كاندا.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هێشتا تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به‌رده‌وامن له گه‌ران به داوی رزگاربووان له ره‌وشێكی زۆر قورس‌دا كاردا، له كاتێكدا به‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی ناوچه‌كانی هه‌ژاندووه به به‌هێزترین بومه‌له‌رزه داده‌نرێت له ماوه‌ی 60 ساڵی رابردوودا.