به هۆی رێگریكردنی له پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كان.. دانیشتوانی عه‌فرین هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌نجومه‌نی خۆجێی
عه‌فرین- نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، ده‌یان كه‌س له دانیشتوانی شاری عه‌فرینی باكووری حه‌له‌ب، هێرشیان كرده سه‌ر نوسینگه‌ی فریاكه‌وتنی شاره‌كه، پاش ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندنه‌بوو هاوكاری پێشكه‌ش به قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ده‌یان كه‌س له دانیشتوانی شاری عه‌فرین، ده‌رگای نوسینگه‌ی فریاكه‌وتنیان ده‌رهێناوه‌و سه‌رجه‌م خۆراكه‌كانیان برد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گروپی پۆلیسی سه‌ربازی سه‌ر به توركیا ته‌قه‌ی زۆر كرد به مه‌به‌ستی رێگریكردن له دانیشتوانی ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی نزیكی نوسینگه‌كه نه‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هێرشكردنه سه‌ر نوسینگه‌ی فریاكه‌وتن پاش ئه‌وه هات كه زیان لێكه‌وتوو‌انی بومه‌له‌رزه‌كه داوایان له ئه‌نجوه‌مه‌نی خۆجیی كرد سه‌به‌ته‌ی خۆراك به سه‌ر لێقه‌وماوان دابه‌ش بكات، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نه‌كه به بێ هیچ هۆكارێك ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه.
شاری عه‌فرین له مانگی ئاداری 2018 ه‌وه له ژێر ده‌ستی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به توركیایه.
ئه‌مه‌و سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوری 7.7 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، ژماره‌یه‌ك شار‌و ناوچه‌ی سوریا هه‌ژاند، له ئاكامدا ده‌یان باڵه‌خانه رووخان و هه‌زاران كه‌س بوونه قوربانی.
ئاماده‌كردنی: فاروق حه‌مۆ- داڕشتنه‌وه‌ی: قه‌یس عه‌بدوڵا