بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌كانی رزگاركردن.. تیمێكی میسری گه‌یشته شارۆچكه‌ی جندرێس له عه‌فرین
عه‌فرین – نۆرس پرێس
نیوه‌ڕووی سێشەممە، تیمێكی ته‌كنیكی میسر، گه‌یشته ناحییه‌ی جندرێس له گونده‌واری عه‌فرین بۆ به‌شداریكردن له هه‌وڵه‌كان بۆ رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژێر داروپه‌ردووه‌كان گیریان خواردووه، به هۆی بومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، له گه‌ڵ تیمی ته‌كنیكی ژماره‌یه‌ك پزیشك به‌شداری ده‌كه‌ن له پرۆسه‌ی رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی گێریان خواردووه.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه به‌شێك له تیمه‌كه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی ئیدلیب بكرێن بۆ هاوبه‌شیكردن له پرۆسه‌كانی فریاكه‌وتن و پێشكه‌شكردنی هاوكاری پزیشكی.
ئه‌مه‌و پرۆسه‌كانی گه‌ران به دوای رزگاربووان له ژێر داروپه‌ردووی بینا روخاوه‌كان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سوریا به‌رده‌وامه.