نوێنەری ئەمریکا بۆ ڕوژئاوای کوردستان رایگەیاند: ئەمریکا لە ناردنی هاوکاری خێرا درێغی ناکات بۆ ئەو ناوچانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
نیکۆلاس گرانجەر، نوێنەری باڵای حکومەتی ئەمەریکا بۆ ڕوژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە پرۆسەی ناردنی فریاگوزاری و هاوکاری مرۆیی خێرادایە بۆ هەموو ئەو ناوچانەی کە زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی بوومەلەرزەکەی سوریا و تورکیاوە.
بەگوێرەی نوسینگەی راگەیاندنی ئـەو وەزارەتە، لێدوانی نێردەی ئەمەریکا لە میانەی دیدارێکی لەگەڵ هاوسەرۆکی وەزارەتی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە بەرێوەبەراتی خۆسەر، بەدران جیا کورد دا هاتووە.
نوێنەری ئەمریکا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی کارەساتی بوومەلەرزەکەی سەرتانسەری سوریا کرد، هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا ئامادەیە لە پرۆسەی ناردنی فریاگوزاری خێرا بۆ ناوچەکە.
هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە دووپاتی کردەوە کە ناوچەکانیان پێشتر تووشی بارودۆخی سەختی مرۆیی بوون، و بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەیش زیاتر پەرەی سەندووە.
بەرێوەبەراتی خۆسەر، داوای کردووە کە هەنگاوی خێرا بۆ لابردنی ئەو ئاستەنگانە بگرێنەبەر کە ڕێگرن لە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ هەموو ناوچەکان بە کردنەوەی دەروازە سنوورییەکان و هاتنە ژوورەوەی هاوکارییەکان.
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە و تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار و 668 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە پێنج هەزار و 42 کەسیش برینداربوون.