هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی دابه‌زی و لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 148 هه‌زار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
دوای نزیکەی زیاتر لە دوو مانگ لە دابەزینی بەرچاوی بەهای دیناری عێراقی، رۆژی سێشەممە 7ی ئەم مانگە حکومەتی عێراق پێشنیازی دابەزاندنی بەهای دۆلاری لە بەرامبەر دیناری عێراق پەسند کرد، کە پێشنیازیکردبوو بەهای 100 دۆلار ببێتە 130 هەزار دینار، ئەوەش بەهای دیناری بەرزکردەوە.
بەهۆی ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندیی عێراق پێشبینی دەکرێت بەهای دینار یەک بۆ دوو هەزاری دیکە دابەزێت، بەڵام بانکی ناوەندیی عێراق دۆلار بە 130 هەزار دینار دەدات بە کۆمپانیاکان.
بانكی رافده‌ینی عێراق جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌ستپێكرد و رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی لقه‌كانیانه‌وه 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار وه‌ربگرن.
بانكی رافده‌ین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌ئه‌مڕۆوه ده‌ستیان به‌پێدانی دۆلار به هاوڵاتیان و بازرگانان كردوه به‌نرخی نوێ، به‌جۆرێك بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك 132 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بازرگانان و ئه‌و هاوڵاتیانه‌شی كه ده‌یانه‌وێت گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن، ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی یه‌كێك له لقه‌كانی بانكی رافدهینهوه 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار وه‌ربگرن.
دوێنێ سێشه‌ممه ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دەستەی بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی عێراقی پەسەندکرد بۆ هەموارکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار کە بەرامبەرە بە هەزار و 300 دینار بۆ یەک دۆلار، واتا 100 دۆلار 130 هه‌زار دینار.