به‌ڕێوه‌به‌راه‌تی خۆسه‌ری 100 ته‌نكه‌ر مازۆت ره‌وانه ناوچه كاره‌سات باره‌كانه‌ی حه‌له‌ب ده‌كات
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری بڕیاریدا به ره‌وانه‌كردنی 100 ته‌نكه‌ر مازۆت بۆ ناوچه كاره‌سات باره‌كانی حه‌له‌ب.
“عه‌بیر خالید” هاوسه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سوته‌مه‌تی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، بڕیاردرا 100 ته‌نكه‌ری مازۆت ره‌وانه‌ی ناوچه كاره‌سات باره‌كانی حه‌له‌ب بكرێن، كه به هۆی بومه‌له‌رزه‌كه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و بڕیاره وه‌كو پشتیوانییه‌كی سه‌ره‌تایی دێت بۆ هه‌وڵه‌كانی فریاكه‌وتن له‌و ناوچانه‌دا.
دوێنی دووشه‌ممه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماده‌یی ته‌واوی پیشاندا بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی به هۆی بۆمه‌له‌زه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه، كه چه‌ندین ناوچه‌ی سوریای گرتبۆوه.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌رگاكانیان كراوه‌یه له‌به‌رده‌م هه‌مووان، پۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر هاوكارییه‌ك له بواره‌كانی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌كان و پێشوازی له زیانكه‌وتووانی ناوچه‌كه‌كانی دیكه.
سه‌ر له‌به‌یانی دوێنی دووشه‌ممه، بۆمه‌له‌رزه‌یه‌كی به هێز به گوری 7.7 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر چه‌ند شارێك و ناوچه‌یه‌كی سوریای هه‌ژارندو، بووه هۆی رووخانی ده‌یان باڵه‌خانه‌و هه‌زران قوربانی لێكه‌وته‌وه.