رووخانی باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی دیكه له گه‌ره‌كی مواسهڵاتی شاری حه‌له‌ب
حه‌له‌ب – نۆرس پرێس
سه‌ر له ئێواره‌ی سێشەممە، باڵه‌خانه‌یه‌كی دیكه له گه‌ره‌كی مواسهڵاتی شاری حه‌له‌ب رووخا، بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی لێبكه‌وێته‌وه، چونكه دانیشتوانی تیادا نه‌بوو.
“مه‌عه‌د مهدلهجی” سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌كه رایگه‌یاند، ئه‌و باڵخانهیهی كه له پێنج نهۆم پێكهاتووه، به هۆی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك لاوه‌كی رووخا، كه له بومه‌له‌زه‌كه‌ی سه‌ر له‌به‌یانی دووشه‌مه لاوازتر بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له تیمی فریاكه‌وتنی به‌رگری شارستانی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، باڵه‌خانه رووخاوه‌كه دانیشتوانی تیادا نه‌بوو، به‌ڵام زیانی گه‌یانده باڵه‌خانه‌كانی ده‌وروبه‌ری، تیمه‌كان رێگه‌یان نه‌دا به گه‌رانه‌وه‌ی دانیشتوانی خانووه‌كانی ده‌وروبه‌ر، تا ئه‌و كاته‌ی تیمی سه‌لامه‌تی گشتی پشكنینی بۆ ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان به نۆرس پرێسیان راگه‌یاند، هیشتا ئاماری كۆتایی نییه له باره‌ی قوربانیانی شاری حه‌له‌ب، به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی بومه‌له‌زه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ 364 كه‌س به‌رزبۆته‌وه له گه‌ڵ برینداربوونی 702 كه‌س، به هۆی رووخانی 54 باڵه‌خانه له سه‌ره‌تای بۆمه‌له‌رزه‌كه‌ی سه‌رله‌بیانی رۆژی دووشه‌ممه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن توانیان منداڵێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵان رزگار بكه‌ن، پاش مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 40 كاتژمیر له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌یه‌كی رووخا‌و.