هێزه‌كانی توركیا بنكه‌ی ئێرانی له گوندی ئه‌بین له گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب به ئامانج ده‌گرێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێزه‌كانی سوریا و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری، به دو موشه‌ك بنكه‌ی ئێران-یان له گونده‌كانی ئه‌بین-ی سه‌ر به ناحیه‌ی شێراواو شارۆچكه‌ی دێرجه‌مال له گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب به ئامانج گرت به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی بكه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ نۆرس پرێس وتی، “هێزه‌كانی توركیا ئامێرێكیان به ئامانج گرتوه كه به‌ربه‌ستی خۆڵی به چوارده‌وری بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئێران‌دا دروستكردوه له ناوچه‌كه‌و ئامێره‌كه تێكشكێنراوه”. به‌بێ ئه‌وه‌ی باس له زیانی گیانی بكات له‌و روداوه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش درۆنێكی توركی خاڵێكی سه‌ربازی سه‌ر به هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له شارۆچكه‌ی ته‌لڕه‌فعه‌ت به ئامانج گرتوه‌و برینداربونی ئه‌فسه‌رێكی به پله‌ی ملازمی یه‌كه‌م لێ كه‌وتوه‌ته‌وه‌و سه‌ربازێكی تریش به سوكی برینداربوه.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه بنكه‌كه‌ی ئێران له گوندی ئه‌بین دروستكراوه‌و تانك و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی بۆ هێنراوه، به‌ربه‌ستی خۆڵ به چوارده‌وری بنكه‌كه‌دا دروستكراوه‌و سێ ئاڵای به‌سه‌ره‌وه هه‌ڵكراوه.