دەیان خێزان لە گونده‌واری باکوری شاری حەلەب، لە ترسی بومەلەرزەی نوێ، ئاوارە دەبن بۆ کەمپەکان

گوندەکانی باکووری حەلەب – نۆرس پرێس

ڕۆژی سێشەممە، بەرپرسێکی کەمپی بەرخودان لە گونده‌واری باکووری حەلەب رایگه‌یاند،  دەیان خێزان بەهۆی ترسیان لە بوومەلەرزەی نوێ ڕوویان لە کەمپەکانی گوندەکانی باکووری حەلەب کردووە.

دوێنێ دووشەممە، چەند بوومەلەرزەیەک ژمارەیەک شار و ناوچەی سوریای هەژاند و لە ئەنجامدا دەیان باڵەخانە روخان و هەزاران قوربانی لێکەوتەوە.

هولوسی بیسۆ، بەرپرسی کەمپی بەرخودان ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە حەلەب و لە گوندە جیاوازەکانی باکوری  حەلەبەوە ئاوارەبوون بۆ کەمپەکان ،گەیشتوتە نزیکەی دوو هەزار و ٨٠٠ کەس.

هەروەها باسی ئەوەیشکرد، نزیکەی هەزار و 200 کەس ئاوارە بوون بۆ کەمپی بەرخودان، هەزار و 500 کەس بۆ کەمپی سەردەم، 50 کەس بۆ کەمپی عەودە، 50 کەسیش بۆ کەمپی شەهبا.

ئامادەکردنی: جەمیل جەعفەر – دارشتنەوە: محمد قازی